پۆلیسی ڕاپەڕین؛ تۆمەتبارێك دەستگیركرا 100 جەگی تەختە و داری دزیووە
خەڵك – بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە، كە زیاتر لە 100 جەگی تەختە و داری دزیوە و لەبەردەم دادوەر و پۆلیس دا دانی نا بە تاوانەكەیدا و لە ئێستادا راگیراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵیدا بەردەوامە . بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، دوای تۆماركردنی سكاڵا لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین (مكافحە) لەلایەن چەند كەسێكەوە كە بە ووتەی خۆیان لە چەند شوێنێكی جیاجیای شاری ڕانیە نزیكەی 500 جەگی تەختە و داریان لێدزراوە. ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بۆ ئەو مەبەستە پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخرا و دادوەر بڕیاریدا بەدەستگیركردنی تۆمەتبارانی نادیار، دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونی وورد بە سود وەرگرتن لە كامێراكانی چاودێری زانیاری پێویست بە دەستهات […]
The post پۆلیسی ڕاپەڕین؛ تۆمەتبارێك دەستگیركرا 100 جەگی تەختە و داری دزیووە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.