رۆژانه زیاتر له دوو حاڵه‌تی خۆكوشتن له عێراق تۆمار كراوه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژانه زیاتر له دوو حاڵه‌تی خۆكوشتن له عیراق تۆمار كراوه.
غالب عه‌تیه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی رایگه‌یاندوه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌و له چوار مانگی رابردودا زیاتر له 200 حاڵه‌تی خۆكوشتنمان تۆمار كردوه، حاڵه‌ته‌كانیش له‌نێوان ته‌مه‌نه جیاوازهكاندایهو به‌زۆری له‌ناو هه‌رزه‌كاراندا تۆمار كراون كه هۆكاری جیاوازیان له‌پشته‌وه بوه.
عه‌تیه راشیگه‌یاندوه، دیارترین ئه‌و هۆكارانه‌ی پاڵی به‌وانه‌وه ناوه خۆیان بكوژن خراپی باری دارایی و بێكارییه دواتریش ئالوده‌بونه به ماده‌ی هۆشبه‌رو خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و توندوتیژی خێزانییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی عیراق راشیگه‌یاندوه، هه‌ندێك حاڵه‌تی خۆكوشتنی نامۆ و نا لۆژیكی هه‌ن یه‌ك له‌و نمونانه خۆكوشتنی گه‌نجێك بوه به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی وازیلێهێناوه، هه‌ندێك حاڵه‌تی تریش تۆمار كراون، به‌ڵام دوای توێكاری ده‌ركه‌وتوه كوشتنه‌و په‌یوه‌ندی به تاوانی شه‌ره‌فه‌وه هه‌بوه.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی عیراق حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن له‌ساڵی رابردو گه‌یشتبوه 772 حاڵه‌ت كه 100 حاڵه‌تیان له‌ساڵی 2020 زیاتر بوو.