لە سبەی بەیانییەوە شەپۆلێکی چری خۆڵبارین دەستپێدەکات
SNN ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ دووشەممە لەكاتەكانی بەرەبەیان شەپۆلێكی چری خۆڵبارین زۆربەی ناوچەكانی ھەرێم دەگرێتەوە، كاریگەریەكی زیاتری دەبێت لە سەر ناوچەكانی پارێزگای كەركوك و سنووری ئیدارەی گەرمیان، لەكاتەكانی شەودا كاریگەری كەم دەبێتەوە، بەرەبەیانی سێشەمە كاریگەری خۆڵبارینەكە كۆتایی پێدێت. بەپێی پێشبینییەكانی ئاراس جەبار، سبەی دووشەممە لەكاتەكانی بەیانیدا ئەگەری بارانێكی كەم بۆ مامناوەندی كورت خایان لە بەشێكی ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای دھۆك و ھەولێر دەبێت، پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ كە كەشێكی گەرم ھەیە لە سبەیدا 5-7 پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە. باس لە ئەوەشدەكات، پلەكانی گەرما لەسەنتەری پارێزگای سلێمانی بەرزترین 26 پلە و نزمترین 19 پلە، ھەولێر 28 بە […]
The post لە سبەی بەیانییەوە شەپۆلێکی چری خۆڵبارین دەستپێدەکات appeared first on SNN.