هەواڵی کوردستان ئێستا

بۆ جارێکی تر گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی ڕاده‌گیرێت

بۆ جارێکی تر گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی ڕاده‌گیرێت
بۆ جارێکی تر گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی ڕاده‌گیرێت

2022-05-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی خۆلبارینه‌ی ناوچه‌كانی عێراق و هه‌رێمی گرتوه‌ته‌وه‌ بۆ جارێکی تر فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی راگرت.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویكردەوە "به‌هۆی ئه‌و شەپۆلی خۆڵبـارینەی عێراق و ناوچەکانی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه، بۆتە ھۆی کەمبوونەوەی ماوەی بینین ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ بۆ جاری دووه‌م له‌مڕۆدا فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی سلێمانی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی رابگرێت".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌" لەکاتی ئاسایی بوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە بە پێی خشتەی دیاریکراو گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە ".

جێگای باسه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ خۆلبارینه‌ی ناوچه‌كانی عێراق و هه‌رێمی گرتوه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ بۆ جاری دووه‌مه‌ فرۆكه‌ خانه‌ی نێوده‌وله‌تی سلێمانی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی رابگرێت.