پۆلیسی زاخۆ؛ لەكەمپی بێسرڤێ گەنجێكی 26 ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
خەڵك – بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ ڕایدەگەیەنێت، لە كەمپی بێسرڤی ئێزیدییەكان، گەنجێكی 26 ساڵ لە ڕێگەی بە كارهێنانی پەتەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا ، ئەمەش دووەم حاڵەتی خۆكوشتنە لەماوەی 48 كاتژمێری رابردودا لەو كەمپە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارۆچكەی زاخۆ لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئایاری 2022 گەنجێك بەناوی (ا، خ، س) تەمەن 26 ساڵ لەكەمپی پێرسڤی ئێزیدیەكان لەڕێگەی پەتەوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە لەئێستادا تەرمی ئەو گەنجە ڕەوانەی پزیشكی دادی لە زاخۆ كراوە و دادوەریش بڕیاریداوە بەپێی ماددەی 408 لە یاسای سزادانی عێراقی لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە بكرێت. ئەوەشخراوەتەڕوو، كە لەماوەی 48 كاتژمێری ڕابردوودا ئەمە دووەم حاڵەتی خۆكوشتنە لەو كەمپە. […]
The post پۆلیسی زاخۆ؛ لەكەمپی بێسرڤێ گەنجێكی 26 ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.