ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم: "گرووپێكی سه‌ربه په‌كه‌كه ده‌ستگیركران كه پلانیان هه‌بووه هێرشی مووشه‌كی بكه‌نه سه‌ر شوێنه گشتییه‌كان"
دیجیتال میدیای سپێده
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، توانیویانه گرووپێكی سه‌ر به په‌كه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن كه پلانیان هه‌بووه هێرشبکەنە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بەنداو، شوێنە گشتییەکان و فەرمانگە حکوومییەکان.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه گرووپه‌كه‌ی سه‌ربه په‌كه‌كه له‌لایه‌ن دەزگاکانی ئەنجوومەنه‌كه و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانه‌وه ده‌ستگیركراون.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كردووه:
"هێزەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش و پێشمەرگەی کوردستان، لە رێکەوتی ٤ی ئایاری ٢٠٢٢ لە سنووری پارێزگای دهۆك، توانییان گرووپێکی سەر بە پەکەکە دەستگیربکەن و دەست بە سەر نۆ مووشەکی جۆری کاتیۆشای ١٠٧ ملم و سەکۆی مووشەکیدا بگرن".
ئه‌نجوومه‌نه‌كه راشیگه‌یاندووه: "لە ئاکامی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ ئەندامانی ئەو گرووپە دا، دەرکەوت، لە لایەن پەکەکەوە راسپێردراون تا هێرشی مووشەکی بکەنە سەر بارەگای لقی ١٧ی پارتی دیموكراتی كوردستان، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، وێستگەی کارەبا، بەنداوی دهۆك و چەند شوێنێکی گشتیی دیکە".