هێرشی مووشەکیی کرایە سەر بنکەیهكی سەربازیی ئهمریكا لە سووریا
دیجیتال میدیای سپێده
هێرشی مووشەکیی کرایە سەر بنکەی سەربازیی شەدادی لە پارێزگای حەسەکە خۆرهەڵاتی سووریا کە هێزەکانی ئەمریکا تیایدا جێگیرکراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەكان لەو ناوچانەی کە گرووپە چهكداره بیانییەکان لە دێرازۆر جێگیرکراون و ئێران پاڵشتییان دەکات، سێ هێرشی مووشەکیی کراوەتە سەر دەورووبەری ئەو بنکە سەربازییەی کە هێزەکانی ئەمریکا لە قەزای شەدادی سەربە پارێزگای حەسەکە جێگیرکراون.
لە هێرشەکاندا، بنکە سەربازییەکە هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە.
هاوپەیمانی نێودوڵەتیی دژبە داعش بە رابەرایەتی ئەمریکا لە نۆی نیساندا رایگەیاند کە لە حەوتی نیساندا، هێرشی مووشەکیی کراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی سووریا و بەهۆیەوە چوار سەرباز برینداربوون.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، جۆن کیربی ئاماژەی بەوە کردبوو کە هێشتا دیار نییە کام لایەن هێرشەکەی ئەنجام داوە، بەڵام لەو هێرشانە دەچێت کە پێشتر ئەو رێکخراوانەی کە ئێران پاڵپشتییان دەکات ئەنجامیانداوە.