هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق.. وەزارەتی كشتوكاڵ نرخی كڕینی گەنم بەرز دەكاتەوە

عێراق.. وەزارەتی كشتوكاڵ نرخی كڕینی گەنم بەرز دەكاتەوە
عێراق.. وەزارەتی كشتوكاڵ نرخی كڕینی گەنم بەرز دەكاتەوە

2022-05-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئابوری، بڕیارده‌دات نرخی كڕینی به‌روبومی گه‌نم له‌ جوتیارانی عیراق به‌ بڕی 100 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ته‌نێك زیادبكات.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراقه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر پێشنیاری محه‌مه‌د خه‌فاجی وه‌زیری كشتوكاڵ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئابوری، بڕیاریدا نرخی كڕینی یه‌ك ته‌ن به‌روبومی گه‌نم بكاته‌ 850 هه‌زار دینار.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌ دانیشتنێكی پێشتردا بڕیاریدابوو نرخی كڕینی گه‌نم له‌ جوتیارانی ناوخۆ بۆ 750 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ته‌نێك گه‌نم زیادبكات.

زیادكردنى نرخى گه‌نم له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراق به‌شێكى بۆ ئه‌و وشكه‌ساڵى و له‌ناوچوونى به‌رهه‌مى ئه‌و گه‌نمه‌ داچێندراوه‌ى جوتیاران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ به‌شێكى ناوچه‌كانى عێراق گه‌شه‌ى نه‌كرد.