هەواڵی کوردستان ئێستا

حاکم زاملی:بە ئیمزای 50 پەرلەمانتار، پرۆژە یاسایێکی نوێی ئاسایشی خۆراکمان پێشکەش كرد

حاکم زاملی:بە ئیمزای 50 پەرلەمانتار، پرۆژە یاسایێکی نوێی ئاسایشی خۆراکمان پێشکەش كرد
حاکم زاملی:بە ئیمزای 50 پەرلەمانتار، پرۆژە یاسایێکی نوێی ئاسایشی خۆراکمان پێشکەش كرد

2022-05-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


رەشنوسێکی نوێی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک ئاڕاستەی لیژنەی دارایی و یاسایی پەرلەمان کرا و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانیش رایگەیاند، ئەو برگانەی پڕۆژەکە لادەبرێت کە مەترسی بەهەدەردانی سامانی گشتی تێدابکرێت.

حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ لیژنەی یاسایی پەرلەمان کۆبوەوە، لەکۆبونەوەکەدا پڕۆژەیاسای بەتاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و رەشنوسی نوێی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک تاوتوێ کراون.

حاکم زاملی لەکۆبونەوەکەدا رایگەیاند، رەشنوسی نوێی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک لەکۆبونەوەی داهاتوی پەرلەماندا خوێندنەوەی بۆ دەکرێت، داواش دەکات لایەنەکان پەلە بکەن لەسەر دابینکردنی پێداویستییەکانی گەل لەوانەش دابینکردنی بودجە بۆ بەشەخۆراک، موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی و دابینکردنی بودجە بۆ کەرتی کارەبا و کشتوکاڵ.

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هاوڵاتیان چاوەڕێی ئەوەن پەرلەمان کاری زیاتر بکات بۆ ئەوەی کۆتایی بە کێشەکانیان بهێنرێت، بۆیە دەبێت هەمو ئەو ئاستەنگیانە تێپەڕێنن کە دەبنەهۆکاری خزمەتنەکردنی هاوڵاتیان و گەلی عێراق.

15ی ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵی عێراق كه‌ (بەرزترین دەسەڵاتی دادوەرییه‌ عێراق) له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی پەرلەمانتار باسم خه‌شان له‌باره‌ی پڕۆژه‌ یاسای ئاسایشی خۆراك كۆبوه‌وه‌ و بڕیاریدا كه‌ پڕۆژه‌یاساكه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرابو.