هەواڵی کوردستان ئێستا

توێژینەوەیەکی نوێ: خۆر هۆکار نییە بۆ شێرپەنجەی پێست، بەڵکوو دژەخۆر هۆکارەکەیە

توێژینەوەیەکی نوێ: خۆر هۆکار نییە بۆ شێرپەنجەی پێست، بەڵکوو دژەخۆر هۆکارەکەیە
توێژینەوەیەکی نوێ: خۆر هۆکار نییە بۆ شێرپەنجەی پێست، بەڵکوو دژەخۆر هۆکارەکەیە

2022-05-17 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

دەیان ساڵە پێمان وتراوە کە لەهاویناندا بەبێ دژەخۆر نەچینە بەر تیشکی خۆر، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ پێچەوانەی ئەو قسەیە دەسەلمێنێت. بەپێی توێژینەوەکە بەکارهێنانی دژەخۆر ڕێگری دەکات لەوەی ڤیتامین D پێویست بە جەستە بگات کە ڤیتامینێکی پێویستە بۆمان، بەهۆی ئەوەشەوە جەستەمان بەرگری لەدەستدەدات بۆ مەترسیە تەندرووستیەکان. هاوکات ئەو توێژینەوەیە ئاماژەی بەوەش کردوە کە بەشێکی زۆر لەو دژە خۆرانە لە هۆڕمۆنی کیمیایی درووستکراون کە لەکاتی بەرکەوتنی تیشکی خۆردا کارلێک دەکەن و ماددەی ژەهراوی بۆ پێست درووستدەکەن کە هۆکارە بۆ شێرپەنجەی پێست. ئەم توێژینەوەیەش پاش ئەوە هاتووە کە توێژەران تێبینی ئەوەیان کردووە ڕێژەی شێرپەنجەی پێست لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا دوو هێندە زیادی کردووە.

The post توێژینەوەیەکی نوێ: خۆر هۆکار نییە بۆ شێرپەنجەی پێست، بەڵکوو دژەخۆر هۆکارەکەیە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.