چاودێرێکی تاوانەکانی جەنگ: وێرانکردنی قوتابخانەکان لەلایەن ڕووسیاوە وێرانکردنی داهاتووە
لەناو بۆردومانێکی بێوچاندا، قوتابخانەی 21ی لە چێرنیهیڤ کردبووەوە تا ببێتە پەناگەیەک بۆ خێزانە تۆقیووەکان. وشەی "منداڵ"یان بە پیتی گەورە لەسەر پەنجەرەکان نووسیبوو، بەو هیوایەی هێزەکانی ڕووسیا بیبینن و نەیانکەنە ئامانج. بەڵام هەوڵەکان بێ ئاکام بوون.
هەرچەندە هێشتا نەیدەزانی، بەڵام 70 منداڵ کە بە فەرمانی ئەو بردرابوونە ژێر زەمینەکە، لە تەقینەوەکە ڕزگاریان بوو. بەڵام لانیکەم نۆ کەس، لە نێویاندا یەکێک لە خوێندکارەکانی کوڕێکی تەمەن 13 ساڵی تێدا چوون.
ئەو دەڵێت: “بۆچی قوتابخانەکان؟ ناتوانم لە ئامانجەکەیان تێبگەم. بە ئازارە بزانم چەند هاوڕێم مردوون و چەند منداڵ کە بە تەنیا بەبێ دایک و باوک مانەوە چەندە تۆقیوون. بە درێژایی تەمەنیان لەبیریان دەبێتەوە و چیرۆکەکانیان بۆ نەوەی داهاتوو دەگوازنەوە."
حکومەتی ئۆکرانیا دەڵێت ڕووسیا زیاتر لە هەزار قوتابخانەی تۆپباران کردووە و 95 قوتابخانەی وێرانکردووە. لە 8 ی مانگی 5 دا بۆمبێک قوتابخانەیەکی لە زاپۆریژیا وێرانکرد وەک قوتابخانەی ژمارە 21 لە چێرنێڤ کە وەک پەناگە بەکاردەهێنرا. ئەوان ترسی ئەوایان هەبوو نزیکەی 60 کەس گیانیان لەدەستدا بێت.
هێرشکردنە سەر قوتابخانەکان و ژێرخانی دیکەی مەدەنی بە ئەنقەست تاوانکی جەنگە. شارەزایان دەڵێن دەتوانرێت داروپەردووی وێرانبووی ئەو شوێنانە وەک بەڵگەکان لەسەر ڕەفتارەکانی ڕووسیا بەکاربهێنرێت، هەروەها بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو ئیدیعایانەی کە دەڵێن قوتابخانەکان زیانی زۆریان بەرنەکوتووە.
بەڵام وێرانکردنی سەدان قوتابخانە و هاوکاتی بۆمبارانکردن و وێرانکردنی باڵەخانەکان و شێواندنی تەرمەکان، بە وتەی پسپۆڕان، مامۆستایان و ئەوانی دیکەش کە لە ململانێکانی یوگسلاڤیای پێشوو و لە سووریا و ڕزگاریان بووە؛ تێکڕا دەبنە ئاستەنگ لەبەردەم توانستی میللەتێکدا بۆ دووبارە هەڵسانەوە وژیاندنەوە پاش ڕاگرتنی شەڕەکە، تەواوی نەوەکان بریندار دەکات و هیوای وڵاتێک بۆ داهاتوو تێکدەشکێنێت.
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و داواکاری گشتی لە سەرانسەری جیهان و داواکاری گشتی ئۆکرانیا لێکۆڵینەوە لەسەر زیاتر لە 8 هەزار ڕاپۆرت دەکەن سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە ئۆکرانیا کە 500 گومانلێکراو دەگرێتەوە. زۆرێک تۆمەتبارن بەوەی بە ئەنقەست پێکهاتە مەدەنییەکانی وەک نەخۆشخانە و پەناگە و گەڕەکەکانی نیشتەجێبوونیان کردۆتە ئامانج.
سەرچاوە: ئەسۆشەیتد پرێس