بڕیار بۆ پێدانی 100 هەزار بە بەشێكی فەرمانبەران درا
خەڵك- سەرۆكی دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی ڕایدەگەیەنێت، كە ڕێكارەكانیان تەواو كردووە بۆ پێدانی بڕی 100 هەزار دینار بە توێژەرانی كۆمەڵایەتی، كە فەرمانبەری گرێبەستن. نووسینگەی سەرۆكی دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی بڵاویكردەوە، بە سەرپەرشتی و ڕاسپاردەی هودا سەجاد، سەرۆكی دەستە، دەست بە تەواوكردنی ڕێكارەكانی خەرج كردنی 100 هەزار دینار وەك دەرماڵەی بژێوی بە توێژەرانی كۆمەڵایەتی گرێبەست لەلایەن بەشی ژمێریاری و وردبینییەوە كراوە. ڕاشیگەیاندووە، ئەو دەرماڵەیە لەگەڵ مووچەی مانگی 5 خەرج دەكرێت. لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە پێدانی بڕی 100 هەزار دینار بە خانەنشینان و فەرمانبەران و ئەو توێژانەی مووچەیان لە 500 هەزار دینار كەمترە وەك دەرماڵەی بژێوی.
The post بڕیار بۆ پێدانی 100 هەزار بە بەشێكی فەرمانبەران درا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.