هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرهەڵدانەوەی خۆپێشاندانەکان لە ئێران

سەرهەڵدانەوەی خۆپێشاندانەکان لە ئێران
سەرهەڵدانەوەی خۆپێشاندانەکان لە ئێران

2022-05-18 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

لە دەمێکدا خۆپێشاندانەکان لە ئیراندا بە تایبەت لایەنی سیاسی بەخۆیەوە دەگرن، کاربەدەستانی ئەمەریکا پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپێشاندەرانی ئەو وڵاتە دەردەبڕن.  گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پرایس لە لێدوانێکی سەر تویتر یەکشەمە شەو ئاماژە دەکات "خۆپێشاندەرانی بوێری ئێران بۆ مافەکانی خۆیان هەستاونەتە سەر پێ."

لە پرۆگرامی حەتووانەی ڕوانگە، شاهۆ حوسێنی، رۆژنامەوان، ئاورێک وە مێژووی خۆپێشاندانەکان لە ئێراندا دەداتەوە بە تایبەتی لە ئەو کاتەوە کە شۆڕش لە ساڵی ١٩٧٩ لە ئێراندا ڕوویدا. ئەو پێیوایە "خەباتی مەدەنی پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە ئاکامەکەی ئازادی و دابینکردنی مافەکانی مرۆڤە، بەڵام کۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتاوە هەموو جمگەکانی دەستەلاتی گرتۆتە دەست و ریگای سەرهەڵدان بە خۆپێشاندانەکان نادات".

ئەو رۆژنامەنووسە هەروەها شیدەکاتەوە کە خەڵک لە کاردانەوە بەرانبەر بە ئەم سیاسەتەدا بۆ مافەکانی خۆیان خەبات دەکەن، لە هەمان کاتیشدا کۆماری ئیسلامی وەک ڕابردوو لە هەوڵی سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران دا دەبێت.