هەواڵی کوردستان ئێستا

فینلاند و سوید بە فەڕمی داواکاریان بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ پێشکەش کرد

فینلاند و سوید بە فەڕمی داواکاریان بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ پێشکەش کرد
فینلاند و سوید بە فەڕمی داواکاریان بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ پێشکەش کرد

2022-05-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

فینلاند و سوید نامەی فەرمی داواکاری بوونە ئەندام لە ناتۆیان رادەستی سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ کرد.

سکرتێری گشتیی ناتۆ، نامەی لە باڵیۆزانی باوەڕپێکراوی سوید و فینلاند لە ناتۆ وەرگرت.

ستۆڵتنبێرگ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان، باسی لەوە کرد کە هەر وڵاتێک مافی ئەوەی هەیە رێگای خۆی هەڵبژێرێت، لەبەرئەوە بە خۆشحاڵییەوە داواکاری هەردوو وڵاتەکەیان وەرگرتووە.

سکرتێری گشتیی ناتۆ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەندامێتی سوید و فینلاند، ئاسایشی ناتۆ بەهێز دەکات و گوتی:

"ئەو داواکارییانەی ئەمڕۆ پێشکەشتان کرد هەنگاوێکی گرنگە. ئێستا هاوپەیمانان هەڵسەنگاندن بۆ ئەو رێگایە دەکەن کە دەچێت بۆ ناتۆ. دەبێت نیگەرانی ئەمنیی هەموو هاوپەیمانان لەبەرچاو بگیرێت. پێداگرین لەسەر تاوتوێکردنی هەموو بابەتەکان بەوردی و گەیشتن بە ئەنجامێکی خێرا'.

ستۆڵتنبێرگ هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەموو هاوپەیمانان هاوڕان لەسەر ئەوەی ناتۆ پێویستی بە فراوانبوونە.