هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ سلێمانی بەهۆی دابیننەكردنی بودجە 900 كۆمپانیا مایەپووچ دەبن

له‌ سلێمانی بەهۆی دابیننەكردنی بودجە 900 كۆمپانیا مایەپووچ دەبن
له‌ سلێمانی بەهۆی دابیننەكردنی بودجە 900 كۆمپانیا مایەپووچ دەبن

2022-05-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

جێگری سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و خه‌رجنه‌كردنی چه‌كی بانكییه‌وه‌، نزیكه‌ی 900 كۆمپانیا له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی مایه‌پووچ بوون و داخراون.

محه‌مه‌د عه‌تا، جێگری سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ئاشكراى كردوه‌: له‌ ساڵی 2014 ه‌وه‌ تائێستا نزیكه‌ی 900 كۆمپانیا له‌ پارێزگای سلێمانی مایه‌پووچ بوون و داخراون، ده‌شلًێت: له‌دوای 2014 و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان وه‌ستاون و له‌وه‌ به‌دوا ناوی به‌ڵێنده‌ر له‌ هیچ داموده‌زگایه‌كدا نه‌ما بۆ خه‌رجكردنی پاره‌.

له‌ لقی سلێمانی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان تائێستا هه‌زار و 280 كۆمپانیا تۆماركراون، له‌و ڕێژه‌یه‌ش ته‌نها %5یان كۆمپانیای بیانین و به‌وپێیه‌ بێت، ئێستا 70%ی كۆمپانیاكانی سنووری سلێمانی مایه‌پووچ بوون.

محه‌مه‌د عه‌تا جێگری سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران زیاتر ده‌ڵێت: له‌وانه‌یه‌ جیاكاریی بكرێت له‌ نێوان سلێمانی و هه‌ولێردا، چونكه‌ پاره‌یه‌كی زۆر بۆ پرۆژه‌كانی ئه‌وێ ته‌رخان ده‌كرێت، به‌ڵام شتێكی كه‌م بۆ پرۆژه‌كانی سلێمانی داده‌نرێت، ته‌نانه‌ت له‌م ڕۆژانه‌دا نووسراوێك هات بۆ ئێمه‌ كه‌ 360 ملیۆن دینار ته‌رخان بكرێت بۆ پرۆژه‌ ته‌واونه‌كراوه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌ر نووسراو بوو و ده‌نگی نه‌ما.

مایه‌پووچبوونی كۆمپانیاكان له‌ سنووری سلێمانی له‌كاتێكدایه‌، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی لقی سلێمانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران، له‌ئێستادا زیاتر له‌ هه‌زار پرۆژه‌ له‌ له‌ پارێزگاكه‌ له‌ قۆناغی جێبه‌جێكردندان، به‌ڵام سه‌رجه‌میان به‌هۆی ته‌رخاننه‌كردنی بودجه‌وه‌ كاركردن تێیاندا وه‌ستاوه‌.