له ههولێر دهست بهسهر 10 کیلۆ و پێنج سەد گرام تلیاكدا گیرا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ڕایگهیاند: لە شاری هەولێر توانیمان دەستبگیرن بەسەر بڕی دە کیلۆ و پێنج سەد گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاک كه لەناو ئامێرێکی ( هزە ) دا شاردبویەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان له بڵاوكراوهیهكدا ڕایگهیاند: دوای بەدوادا چوون و چاودێریەکی وورد لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە شاری هەولێر توانیان دەستبگرن بەسەر بڕی ( ۱٠،٥٠٠ ) دە کیلۆ و پێنج سەد گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاک کە لەناو ئامێرێکی ( هزە ) دا بەشێوەیەکی شارەزا شاردبویەوە
ئاماژهی بهوهشكرد: لەسنووری باشماخ داخلی هەرێمی کوردستانی کردبوو لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بەناوی ( س ـ ف ـ ق ) تۆمەتبارەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراو