عێراق گرێبەستێكی نەوتی لەگەڵ كۆمپانیایەكی چینی واژۆكرد
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ڕێكاره سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ هه‌ڵكه‌ندنی 22 بیره‌نه‌وت له پارێزگای میسان له باشووری ئه‌و وڵاته، گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "COSL"ى چینی واژوو كرد.
كۆمپانیای هه‌ڵكه‌ندنی بیره‌نه‌وت سه‌ربه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌مباره‌یه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ "COSL" ى چینى واژوو كراوه وه‌ك پشتیوانییه‌كه بۆ گرێبه‌ستێكی دیكه كه پێشتر له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه بۆ هه‌ڵكه‌ندنی 22 بیره نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی میسان.
عێراق به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی تا 2025 به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌تێكڕایی له رۆژێكدا بگه‌یه‌نێته شه‌ش ملیۆن به‌رمیل كاره‌كانی فراوانكردنی گۆڕه‌پانه‌كانی نه‌وت و هه‌ڵكه‌ندنی بیره‌نه‌وتی خێرا كردووه.
عێراق رۆژانه به تێكڕایی چوار ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له دوای سعوودیه به گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی خاو له ئاستى جیهان داده‌ندرێت. به‌جۆرێك له‌سه‌دا 92ی خه‌رجییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق له رێگای داهاتی نه‌وته‌وه دابین ده‌كرێت.
به‌پێی راپۆرتی مانگانه‌ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) له پاڵ سعوودیه و ئیمارات، عێراق به به‌رزترین شێوه به‌رهه‌می نه‌وتی خاوی له‌ناو وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپیكدا زیاد كردووه.