هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق داوا لە هەرێمی كوردستان دەكات رێگری بكات لە سپیكردنەوەی دراو

عێراق داوا لە هەرێمی كوردستان دەكات رێگری بكات لە سپیكردنەوەی دراو
عێراق داوا لە هەرێمی كوردستان دەكات رێگری بكات لە سپیكردنەوەی دراو

2022-05-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئه‌مڕۆ شاندێكى نوسینگه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سپیكردنه‌وه‌ى دراو كه‌ سه‌ر به‌ بانكى ناوه‌ندى عێراقه‌ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كرد و رێكه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێم واژۆكرد.

ئامانجى رێككه‌وتنه‌كه‌ رێگریكردنه‌ له‌ ساغكردنه‌وه‌ى و به‌كارهێنان و بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و پارانه‌ى كه‌ به‌هۆى گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ ده‌ست ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌وێت كه‌ گه‌نده‌ڵیان ئه‌نجامداوه‌.

سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێم ئاشكراى كرد كه‌ له‌ هه‌ر كوێیه‌ك گه‌نده‌ڵى هه‌بێت سپیكردنه‌وه‌ى دراویش هه‌یه‌، عێراقیش له‌ڕووى سپیكردنه‌وه‌ى دراوه‌وه‌ خراوه‌ته‌ لیسى مه‌ترسیدار له‌ناو ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌ زۆرترین ئاستى گه‌نده‌ڵیان تێدا تۆماركراوه‌.