بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاو: ئەمساڵ دۆخی ئاو لە هەرێمی كوردستانیش سەخت دەبێت
دیجیتاڵ میدیای سپێده
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا شتێكی پێشبینیكراوه، ئه‌مساڵ دۆخی ئاو بۆ هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌رێمی كوردستانیش سه‌خت ده‌بێت.
به‌گوێره‌ى سایتى "رادیۆى نه‌وا"، كاروان سه‌باح له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌رباره‌ی دۆخی ئاو له هه‌رێم وتی، راسته له رووی بارانبارین و به‌فریشه‌وه ئه‌مساڵ باشتر بووه ئه‌ویش به رێژه‌یی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حساباتی وشكه‌ساڵی بكه‌ین بۆ كوردستان و ناوچه‌كه دۆخی ئاو له ساڵی رابردوو سه‌ختتر ده‌بێت، چونكه پار هێشتا بڕستێكی ساڵانی رابردوو مابوو له سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌و بێ بڕستیهی كه پار ده‌ستیپێكرد ئه‌مساڵ كاریگه‌رییه‌كانی زیاتر ده‌بێت.
وتوشیه‌تی، ئه‌مساڵ له زۆربه‌ی شوێنه‌كان رێژه‌ی بارانبارین نه‌گه‌یشتووه‌ته 50?ی رێژه‌ی ئاسایی، كێشه‌كه هه‌ر ته‌نها كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بارانبارین نییه، به‌ڵكو گۆڕانی ریتمی دابارینهكهشه، ئه‌و بارانه‌ی كه ده‌بێت له مانگێكدا ببارێت له شه‌و و رۆژێكدا ده‌بارێت، له‌بری ئه‌وه‌ی ببێته سوود زیانی ده‌بێت و لافاو دروست ده‌بێت، سوودی بۆ ئاوی ژێرزه‌ویش نابێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو به‌و ئاسانییه نییه، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا شتێكی پێشبینیكراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناسروشتییه خێراییهكهیهتی له‌گه‌ڵ هۆكاره مرۆییه‌كان كه زیاتره له هۆكاره سروشتییه‌كان، یه‌ك ملیۆن و نیو كه‌س له هه‌ولێر هێنده‌ی 3 ملیۆن كه‌س له شارێكی وه‌كو عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن ئاو بهكاردههێنێن.