هەواڵی کوردستان ئێستا

هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هاری سەگ دەدرێت

هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هاری سەگ دەدرێت
هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هاری سەگ دەدرێت

2022-05-20 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەيەندراوێکدا، هۆشداریدا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی “هاری سەگ” دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبونەوەی سەگی بەرەڵاوە چەند حاڵەتێکی گەستن و پەلاماردان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق تۆمارکرا. بەپێی راگەيەندراوەکە: وەزارەتی تەندروستی عێراق داوای لە سەرجەم پارێزگارەکان کردووەی هەڵمەت بۆ لەناوبردنی سەگە بەرەڵاکان ئەنجام بدەن. “هاری سەگ” نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە کە لە ڕێگەی گازلێگرتنی سەگی بەرەلاوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، ڕێژەی مردنیش 100%یە ئەگەر بە زووترین کات کەسەکە چارەسەر وەرنەگرێت.

The post هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هاری سەگ دەدرێت appeared first on SNN.