چۆن دوو هاووڵاتييەکەی چەمچەماڵ شەهيد کران؟
SNN كامەران عوسمان ئەندامی تیمی كوردستانی عێراقی CPT لە پۆستێکيدا چيرۆکی رووداوی شەهيد بوونی دوو پێشمەرگەکەی سنووری چەمچەماڵی خستووەتەروو کە بۆردومانی تورکيا شەهيد بوون. دەقی پۆستەکە: چۆن دوو ھاووڵاتی مەدەنی لە بۆردوومانەكەی ئەمڕۆی توركیادا بۆسەر گوندی توتەقەڵ شەھیدكران؟ دوای ئەوەی لە كاتژمێر 5:15 خولەكی سەرلەبەیانی ئەمڕۆدا، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی گوندی توتەقەڵ لە سنوری ناحیەی ئاغجەلەر دەكەن، لە كاتژمێر 9:00دا موختاری گوندەكە “ئارام حاجی كاكە خان” و زاوایەكەی كە لە ھەمانكاتدا خالۆزاشیەتی بەناوی “ئیسماعیل ئیبراھیم” دەچن بۆ شوێنی ڕووداوەكە و دەبینن سێ گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان بریندارن یاخود گیانیان لەدەستداوە، ئارام حاجی كاكە خان خان كە موختاری گوندەكەیە ھەر سێ […]
The post چۆن دوو هاووڵاتييەکەی چەمچەماڵ شەهيد کران؟ appeared first on SNN.