نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات
SNN-عەلی حەمە سەعید بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئاشكرایكرد كە لە سبەی دوو شەممەوە شەپۆلێكی خۆڵبارین ڕوو لە هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی دەكات كە كاریگەری ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەمێنێتەوە پلەكانی گەرماش نزیكەی چوار پلە دادەبەزن. ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلیمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی پێشبینییە كەشناسییەكان لەسبەی دووشەممە 22-5-2022 كەشوهەوا گۆڕانكاری بەسەردا دێت بە جۆرێك كە لە پارێزگاكانی باشووری كوردستان ئاسمان پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ و زیادبوونی خێرایی با، هەندێك كات ئاستی خۆڵبارین زیاتر دەبێت و پلەكانی گەرماش دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی دادەبەزن. ئاماژەی بەوەشكرد،كاریگەری خۆڵبارین لە ئەمشەوەوە زیاتر دەردەكەوێت […]
The post نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات appeared first on SNN.