سۆران و زاخۆ .. بڕیارێک لە بەرژەوەندی مامۆستایان و قوتابیان دەدرێت
خەڵک- حکومەتی هەرێم رایگەیاند “بڕیارە لە ئیدارەی هەردوو دەڤەری سۆران و زاخۆ و بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە لە هەردوو ئیدارەکەدا بکرێتەوە”. دوێنێ یەکشەممە، 22ی ئایاری 2022، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “لە چوار چێوەی گرنگیدان و بۆ بەرژەوەندی گشتیی و ئاسانکاری ڕاپەراندنی ئیش و کارەکان لە سنوری ھەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ، بۆ زیاتر گرنگیدان بە کەرتی پەروەردە و خزمەتکردنی مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە و قوتابیان بە گشتی، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەر یەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران […]
The post سۆران و زاخۆ .. بڕیارێک لە بەرژەوەندی مامۆستایان و قوتابیان دەدرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.