دوو تەقەکەر لە هەڵەبجە دەستگیرکران
2022-05-25 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
خەڵک- پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند، کە لە ناوبازاڕی هەڵەبجە بە هەڕەمەکی تەقەیان کردبوو. موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبیژی پۆلیسی هەڵەبجە لە لیدوانێکدا بە (خەڵک)ی راگەیاند، کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی ئەمشەو دوو تومەتباریان بەناوەکانی (.ه ت ا تەمەن 23) ساڵ پیشە دوکاندار دانیشتوی هەڵەبجە مەرزەبۆتۆ، (و ج ا تەمەن 22) ساڵ پیشە کاسب دانیشتوی هەڵەبجە مامۆستایان، هەستابون بەتەقەکردنی هەڕەمەکی بەچەکی جۆری کڵاشنکۆف لە ناوبازاڕی هەڵەبجە دەستگیرکردووە. وتیشی، هەروەها دەستگیرا بەسەر چەکی جۆری کڵاشنکۆف و ماتۆڕسکیلەکەدا کە تاوانەکەیان پێ ئەنجام دابوو، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەش تۆمەتباران بەندکران.
The post دوو تەقەکەر لە هەڵەبجە دەستگیرکران appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.