هەڵەبجەییەكان داوای دۆزینەوەی 118 منداڵی ونبوو دەكەن
SNN-عەلی حەمەسەعید لەڕۆژی جیهانی منداڵەونبووەكاندا كە هاوكاتە لەگەڵ ئەمڕۆ 25ی ئایار، كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، ئاماری منداڵانی ونبووی هەڵەبجەیان ئاشكرا كرد و 66 خێزانی هەڵەبجە لە چاوەڕوانی دۆزینەوەی 118 منداڵی ونبووی كاتی كیمیابارانی هەڵەبجەن. لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە كە هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی مندڵانی ونبوو بەپێی ئەو ئامارانەی لەگەڵ لێژنەی منداڵە ونبووەكانی پارێزگای هەڵەبجە وەرمانگرتووە، 66 خێزان لەچاوەڕوانی دۆزینەوەی 118 منداڵن كە لەكاتی كیمیابارانی هەڵەبجەدا لە خێزانەكانیان دابڕوان، بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی ئێمەش ژمارەیەكی زۆرلەو منداڵەونبووانە لە ئێران، لە كات كیمیابارانی هەڵەبجە لە كەسوكاریان دابڕاون و دواتر دراون بە ژمارەیەك خێزانی ئێرانی. ئاماژەی بەوەشكرد، […]
The post هەڵەبجەییەكان داوای دۆزینەوەی 118 منداڵی ونبوو دەكەن appeared first on SNN.