پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی، بۆ (14)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی زاگرۆس
ههولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامێكدا پیرۆزبایی (14)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی زاگرۆس دەکات.
ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:
پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ (14)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی زاگرۆس
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و كارمەندانی رادیۆی زاگرۆس..
بەبۆنەی (14)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی(رادیۆی زاگرۆس) پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و گوێگرانی رادیۆ ئازیزەکەتان دەكەین و، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو هەنگاوی باشتر بنێن و زیاتر بەرەو پێش بچن.
رادیۆی زاگرۆس شانبەشانی كەناڵەكانی دیكەی میدیایی لە رێی بەرنامە و پرۆگرامەكانیەوە توانیویەتی رۆڵی شیاوی خۆی ببینێ بۆ خزمەتكردنی بواری كولتوور و رۆشنبیری كوردیمان، هەروەها لەرووی هۆشیاریی و بڵاوكردنەوەی رێنماییە پێویستەكانی تەندروستی و خۆپارێزیی بەتایبەتی لەو بارودۆخەی ئەمڕۆدا، بۆیە مایەی پێزانین و دەستخۆشیە.
لەم یادەدا وێڕای پیرۆزباییمان، جارێكی دیكە پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ رادیۆی زاگرۆس دووپات دەكەینەوە و بە هیواین سەركەوتنی زیاتر لە كارەكانتان بەدەست بێنن..
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
21/3/2020