هەواڵی کوردستان ئێستا

مووچە دابەشدەکرێت و گۆڕانکاری بەسەر کاتی دابەشکردنەکەیدا هاتووە

مووچە دابەشدەکرێت و گۆڕانکاری بەسەر کاتی دابەشکردنەکەیدا هاتووە
مووچە دابەشدەکرێت و گۆڕانکاری بەسەر کاتی دابەشکردنەکەیدا هاتووە

2022-05-27 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بڕیارە لە دوای 5ی حوزەیران، دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرا بکرێت، بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی سلێمانی، بۆ ئەم مانگە چەند رۆژێک دابەشکردنی مووچە پێش دەخرێت. بڕیارە لە 5ی مانگی داهاتوو، بەداھاتی نەوت و 200 ملیار دینارەکەی بەغداد دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار بکرێت، بە وتەی ئەو سەرچاوەیە فەرمانگەکان لیستی مووچەیان رەوانەی گەنجینەکان کردووە و بەشێکی زۆری لیستەکانیش ووردبینی تێداکراوە، ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی خشتەی مووچە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە مووچەی مانگی چواری خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، بەوەش کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.

The post مووچە دابەشدەکرێت و گۆڕانکاری بەسەر کاتی دابەشکردنەکەیدا هاتووە appeared first on SNN.