ڕاپەڕین؛ لەڕووداوێكی هاتووچۆدا ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی
2022-05-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
خەڵك – بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسنوری شارەدێی ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی . بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 28ی ئایاری 2022 كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی “پیك اب نیسان و مازدا” ڕوویدا . ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە لە شارەدێی سەنگەسەر ڕوویداوە و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی بریندابوون سەرجەمیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون .
The post ڕاپەڕین؛ لەڕووداوێكی هاتووچۆدا ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.