هەواڵی کوردستان ئێستا

رەوشی تەندروستی دهۆک لەژێر کۆنتڕۆڵدایە

رەوشی تەندروستی دهۆک لەژێر کۆنتڕۆڵدایە
رەوشی تەندروستی دهۆک لەژێر کۆنتڕۆڵدایە

2020-03-21 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


دهۆک-KDP.info-  لە سنووری پارێزگای دهۆکدا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی دهۆکیش دەڵێ، رەوشی تەندروستی دهۆک لە ژێر کۆنتڕۆڵ دایە.
د.نزار عسمەت، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دھۆک لە پرێنس کۆنفڕاسێکی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند، "ھەرلە سەرەتای پەیدابوونی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای دھۆک ژووری ئۆپەڕاسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە پێکھاتووە و رەوش لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە، چونکە دەزگا پەیوەندارەکان بەردەوام بۆ پاراستنی ژیانی ھاوڵاتییان و لە ئەرکدان، رۆژانە دەیان پشکنین ئەنجامدەدرێن و تا ئێستا تەنیا یەک حاڵەت لە دھۆک تۆمارکراوە ئەویش رەوشی تەندروستی جێگیرە.

ئاماژەیشی دا،  تا ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ کەس لە سنووری پارێزگای دھۆک لە دابڕگەکان راگیراون و زۆربەیان کاتی دابڕگەیان تەواوکردوە، بەڵام ھێشتا ٢١٨ ھاوڵاتی لە نێو دابڕگەکان ماون و خەڵکی بەرپرسیش لەناویاندا ھەیە.

دەشڵێ، ھەموو رێوشوێنێک گیراوەتەبەر بۆ پێشگرتن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ھیچ کەسێک بەدەرنییە لە بڕیار و رێنمایەکانی حکوومەت بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، رۆژانە ئەوانەی لە دەرەوە دەگەڕێنەوە پشکنینیان بۆ ئەنجامدەدرێت و لە دابڕگەکاندا دەبن.
قائید میرۆ