كەشناسی لەسەر “هاتنی شەپۆلی خۆڵبارین” ڕوونكردنەوە دەدات
خەڵك- پلەكانی گەرما ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو بەرزبوونەوە دەچن و شارەزایەكی كەشناسی-ش دەڵێت: “تا هەفتەیەكی دیكەش هیچ شەپۆلێكی خۆڵبارین ڕوونادات”. ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی دوو شەممە ٣٠-٥-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم بە ساماڵێکی ڕوون ئەمێنێتەوە، پلەکانی گەرماش بەڕێژەی ١ پلەی سیلیزی زیاتر بەرزدەبنەوە و بەرزترین پلە لە كەركوك دەگاتە 40 پلەی سیلیزی. ڕاشیگەیاند، سەبارەت بە دەنگۆی ئەوەی لە ڕۆژانی داھاتوو شەپۆلی خۆڵبارین ناوچەکانی ھەرێم بگرێتەوە، بەگشتی ھیچ ئەگەرێکی خۆڵبارین تا ٦ بۆ ٧ ڕۆژی ئایندەش لە ئارادا نیە و کەشی ھەرێم بە جێگیری ئەمێنێتەوە. ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوای ئەو وادەیەش گۆڕانکاری لە کەشدا ڕوودەدات. ئەمە لەكاتێكدایە، كە كەشناسی عێراق […]
The post كەشناسی لەسەر “هاتنی شەپۆلی خۆڵبارین” ڕوونكردنەوە دەدات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.