هەواڵی کوردستان ئێستا

كەشناسی: ئەگەری باران هەیە

كەشناسی: ئەگەری باران هەیە
كەشناسی: ئەگەری باران هەیە

2022-05-30 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشكرایكرد سبەینێ لە چەند ناوچەیەك ئەگەری نمەباران هەیە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و خێرایی با مامناوەند دەبێت، پلەكانی گەرماش لەنێوان 35 بۆ 41 پلەدا دەبن”. ئاشكراشیكرد “سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە سنوورییەكان باكور و باكوری خۆرهەڵات ئەگەری نمەباران هەیە، پلەكانی گەرماش یەك تا دوو پلە بەرزدەبنەوە”.  

The post كەشناسی: ئەگەری باران هەیە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.