وادەی دانيشتنی پەرلەمانی کوردستان راگەيەندرا
SNN-عەلی حەمە سەعید دوای ئەوەی لەهەفتەی پێشوو دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كۆبوونەوە و هەموو لایەك هاوڕابوون بۆ دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكان، وابڕیارە كەلە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا پەرلەمانی كوردستان دەستبكاتەوە بە كۆبوونەوەكانی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش جەخت لەوەدەكاتەوە كە دەبوو زووتر كۆبوونەوەكان دەستیان پێبكردایەتەوە. رووپاك ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 2/6/2022 پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە لەو كۆبوونەوەیەدا ئەو یاداشتانە كە پەرلەمانتاران و فراكسیۆنەكانی پەرلەمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان كردووە، گفتوگۆ دەكرێن بەتایبەت ئەو یاداشتانەی كە پەیوەندی بە ژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە. بەگوێرەی بەرنامەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان، رۆژانی پێنجشەممە كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی […]
The post وادەی دانيشتنی پەرلەمانی کوردستان راگەيەندرا appeared first on SNN.