“پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ت و سه‌رۆكى هه‌رێم تاپۆى پارتى نییه”
SNN سه‌رۆكى سكرتایهتى سه‌رۆك مام جه‌لال رایگه‌یاند، ئێمه و پارتى دوو حزبى جیاین و ئاساییه جیاوازیمان هه‌بێت، ده‌شڵێت: “پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ت و سه‌رۆكى هه‌رێم تاپۆى پارتى نییه”. قوباد تاڵه‌بانى، سه‌رپه‌رشتیارى سكرتاریه‌تى سه‌رۆك مام جه‌لال له نوێترین دیدارى ته‌له‌فزیۆنیدا باسى چه‌ندین پرسى گرنگى كرد و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “یه‌كێتى و پارتى دوو حزبى جیاوازن، زۆر ئاساییه ناكۆكى و جیاوازى بۆچوون له‌نێوانماندا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌وه‌یه ناكۆییه‌كان رێگر نه‌بن له‌به‌رده‌م دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌مان و خزمه‌تكردنى هاووڵاتییان. زۆركات كۆبوونه‌وه‌ى ئێمه ده‌بێته بابه‌ت، به‌ڵام له راستیدا كۆنهبوونهوهمان نا سروشتییه”. نوێده‌كرێته‌وه….
The post “پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ت و سه‌رۆكى هه‌رێم تاپۆى پارتى نییه” appeared first on SNN.