بەرنامەى کارى کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان راگەیەنرا
پەرلەمانى کوردستان دواى نزیکەى سێ مانگ، رۆژى پێنجشەممە کۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆەژەیاسایەک دەکات. سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پشتبه‌ستن به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین، بۆ دانیشتنی ژماره (3)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/٦/٢، تكایه له كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن. بەپێى بەرنامەى کارى دانیشتنەکە، سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان بڵاویکردوەتەوە، خوێندنەوەى یەکەم و دووەم بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک دەکرێت.
The post بەرنامەى کارى کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان راگەیەنرا appeared first on SNN.