نێچيرڤان بارزانی پيرۆزبايی لە عەلی باپير دەکات
SNN بەبۆنەی 21ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەری نێچیرڤان بارزانی لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری دەکات و پیرۆزباییان لێ دەکات. دوێنێ، سێشەممە 31-05-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کرد. لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوانیان، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پيرۆزبايى له سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، سهركردايهتیی حیزبەکە، ئهندامان و جهماوهرى كۆمهڵى دادگهریی کردووە و هيواى سهركهوتنى بۆ خواستن. بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، عهلى باپير، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری سوپاس و پێزانينى خۆيان و كۆمهڵى دادگهريى كوردستانى بۆ نێچيرڤان بارزانى و پهيوهندى و پيرۆزباييان دهربڕیوە.
The post نێچيرڤان بارزانی پيرۆزبايی لە عەلی باپير دەکات appeared first on SNN.