هەواڵی کوردستان ئێستا

بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبای 47ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی دەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبای 47ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی دەکات
بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبای 47ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی دەکات

2022-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی 47 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیدا دەڵێت “کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان یەکێتییە قارەمان و تێکۆشەرەکان کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر.” لە یادی 47ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و (46)هەمین ساڵەی ھەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، لە دڵەوە پیرۆزبایی ئەم یادە مەزن و رۆژە مێژووییەتان لێدەکەم. لەم رۆژە پیرۆزەدا دروود و سڵاو بۆ رۆحی پاکی ئەو شەهیدە قارەمانانە دەنێرین کە خوێنی خۆیان کردە قوربانیی ئامانجە باڵاکانی یەکێتی کە خەبات بوو لەپێناو سەرفرازیی خەڵکی کوردستان. سوپاس و پێزانینی زۆرمان ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەین کە نموونەی وەفاداریی و خۆڕاگریین. رۆڵی سەرکردە […]

The post بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبای 47ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی دەکات appeared first on SNN.