هەواڵی کوردستان ئێستا

یەكەم حاڵەتی تووشبوو بە كۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین ڕاگەیەنرا

یەكەم حاڵەتی تووشبوو بە كۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین ڕاگەیەنرا
یەكەم حاڵەتی تووشبوو بە كۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین ڕاگەیەنرا

2020-03-21 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک


خەڵك- بەشی هەواڵ یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕاگەیەنرا. وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، توشبووێكی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە ناحیەی سەنگەسەر لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانكرا. ڕاشیگەیاندووە، تووشبووەكە كوڕێكی تەمەن 37 ساڵانە و كارمەندی بەنزینخانەیە و هیچ گەشتێكی دەرەوەی وڵاتی نەكردووە.