بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەڵەبجەی شەهید ئاگاداری شوێنگرەوەی خانەنشینان دەکاتەوە
خەڵک- بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەڵەبجەی شەهید راگەیەندراوێکی ئاڕاستەی شوێنگرەوەی خانەنشینەکانی پارێزگاکە کرد و لە چەند رێکارێکی نوێ ئاگاداری کردنەوە. بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەڵەبجەی شەهید رایگەیاند “شوێنگرەوەی خانەنشینەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتییەکەیان پابەندی چەند رێکارێکی یاسایی بن لە پێناو جێباجێکردنی کارە یاساییەکانیان لە لایەن بەرێوەبەرایەتییکەوە”. لەو بارەیەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەم داوایانەی خستەروو بۆ پاشەنشینەکان: یەکەم/ (هاوسەری خانەنشینی کۆچکردوو و کچی خانەنشنی کۆچکردوو)، ئەوانەی تەمەنیان لە سەرو (18) ساڵەوەیە، پێویستە لە مانگی یەکی هەموو ساڵێکدا وێنەی تۆماری رادەستی بەرێوەبەرایەتییەکە بکەن، وە ئەو شوێنگرەوانەی تا ئێستا وێنەی تۆماریان نەهێناوە بۆ ساڵی 2022، پێویستە مانگی شەش بیهێنن. لە ئەگەری هاوسەرگیری یاخود دامەزراندن دەبێت بەڕیوەبەرایەتیەکە ئاگاداربکەنەوە بۆ ئەوەی کاری […]
The post بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەڵەبجەی شەهید ئاگاداری شوێنگرەوەی خانەنشینان دەکاتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.