هەواڵی کوردستان ئێستا

د.مهاباد کامیل: لەسەر داوای ئێمە عێراق زانکۆی هەڵەبجەی بەفەرمی ناساند

د.مهاباد کامیل: لەسەر داوای ئێمە عێراق زانکۆی هەڵەبجەی بەفەرمی ناساند
د.مهاباد کامیل: لەسەر داوای ئێمە عێراق زانکۆی هەڵەبجەی بەفەرمی ناساند

2022-06-03 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمەسەعید سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەکات پێشتر دەچووانی زانکۆی هەڵەبجە نەیاندەتوانی لەزانکۆکانی دیکەی عێراق درێژە بەخوێندا بدەن و بۆدۆزینەوەی هەلیکار گرفتیان بۆدروست دەبوو، بەڵام لەسەرداوای ئێمە وەزارەتی خوێندنی باڵا زانکۆی هەڵەبجەی بەفەرمی ناساند و ئەوگرفتەی خوێندکاران چارەسەر بوو، ئێستا زانکۆی هەڵەبجە وەک هەرزانکۆیەکی دیکەی عێراق مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. د.مهاباد كامیل، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، بە SNNی ڕاگەیاند:بڕیاری بەفەرمی ناساندنی زانکۆی هەڵەبجە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقییەوە دوای ئەوە هات کەلەڕابردوودا ئێمە داوامان لە حكومەتی عێراق كردبوو دان بە زانكۆی هەڵەبجەدا بنێت، ساڵی رابردوو وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دانپێدانانی مەرجداری بۆ ئێمە پەسندكرد و داوای هەندێك مەرجی لێكردین بۆ دانپێدانانی فەرمی. […]

The post د.مهاباد کامیل: لەسەر داوای ئێمە عێراق زانکۆی هەڵەبجەی بەفەرمی ناساند appeared first on SNN.