هەواڵی کوردستان ئێستا

كه‌مئاوى بازاڕی خاوەن تانكەرەكانی گەرمكردووە له‌ هه‌ولێر

كه‌مئاوى بازاڕی خاوەن تانكەرەكانی گەرمكردووە له‌ هه‌ولێر
كه‌مئاوى بازاڕی خاوەن تانكەرەكانی گەرمكردووە له‌ هه‌ولێر

2022-06-04 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN – عەلی حەمە سەعید دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى كێشه‌ى كه‌مئاوى له‌ شارى هه‌ولێر بازاڕى خاوه‌ن تانكه‌ره‌كانى گه‌رمكردووه‌ و هاووڵاتییه‌كیش ده‌ڵێت: “یه‌ك تانكه‌ر ئاو به‌ 50 هه‌زار دینار ده‌كڕین”. یوسف سادق، هاووڵااتییه‌كى دانیشتووى شاری هەولێره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4ى نیسان بە SNNی راگەیاند، “هاوشێوەی ساڵی رابردوو كە بەهۆی كەمبارانییەوە رووبەڕووی گرفتی كەمئاوی بوویینەوە ئەمساڵیش كە هێشتا نەگەیشتووینەت وەرزی هاوین جارێكی دیكە گرفتی كەمئاوی بەرۆكی پێگرتوین، بەتایبەت ئەو گەڕەكانەی كە پشتیان بە بیرەكان بەستووە بۆ دابینكردنی ئاوى خواردنەوە”. وتیشى: “هەرچەندە بەرپرسانی هەولێر باس لە پلان و بەرنامە دەكەن بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی لە شاری هەولێر، بەڵام تائێستا نەتوانراوە ئەو گرفتە بەشێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەر بكرێت. […]

The post كه‌مئاوى بازاڕی خاوەن تانكەرەكانی گەرمكردووە له‌ هه‌ولێر appeared first on SNN.