هەواڵی کوردستان ئێستا

هەڵەبجە؛ دانانی بەرد لەجیاتی ئۆتۆمبێل بۆ سەرەی بەنزین وێستگەیەكی هێنایە دەنگ

هەڵەبجە؛ دانانی بەرد لەجیاتی ئۆتۆمبێل بۆ سەرەی بەنزین وێستگەیەكی هێنایە دەنگ
هەڵەبجە؛ دانانی بەرد لەجیاتی ئۆتۆمبێل بۆ سەرەی بەنزین وێستگەیەكی هێنایە دەنگ

2022-06-09 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک


خەڵك – بەنزینخانەیەك لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت ، لەكاتی وەرگرتنی بەنزینی 690 دیناری لە بەنزینخانەیەكیان دیاردەیەكی نەشیاو لەلایەن شۆفێرانەوە بەدی دەكرێت، داوا دەكات شۆفێران كۆتایی بەو دیاردەیە بهێنن. بەنزینخانەی عەدنان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، كە بەنزینی 690 دیناری عیراقی دابەشدەكات لە پەرەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك لە پۆستێكدا ڕایگەیاندووە، شۆڕشگێڕەكانی شاخ شۆڕشەكەیان پێ فرۆشتینەوە و ئەم جۆرە شۆفێرانەش بەم شێوازە نزمە سەرەی بەنزین وەر گرتنیان داناوە لە جیاتی ئۆتۆمبێلێك بەردێكیان داناوە. داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات، چارەسەرێك بۆ دیاردەیە بدۆزنەوە، كە سیمایەكی ناشیرین بە شارەكە دەدات و تكایە كار بۆ قەدەغە كردنی ئەو دیاردەیە بكەن.  

The post هەڵەبجە؛ دانانی بەرد لەجیاتی ئۆتۆمبێل بۆ سەرەی بەنزین وێستگەیەكی هێنایە دەنگ appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.