هەواڵی کوردستان ئێستا

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق كار بۆ بەفەرمی ناساندنی زانكۆی گەرمیان دەكەن

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق كار بۆ بەفەرمی ناساندنی زانكۆی گەرمیان دەكەن
فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق كار بۆ بەفەرمی ناساندنی زانكۆی گەرمیان دەكەن

2022-06-10 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN-عەلی حەمە سەعید دوای ئەوەی هەفتەی پێشووتر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی عێراق زانكۆی هەڵەبجەی بەفەرمی ناساند، لە ئێستادا ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كار بۆ ئەوە دەكەن كە زانكۆی گەرمیانیش بەفەرمی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی عێراقییەوە بناسرێت. كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند، “ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی هەوڵەكانمان بەردەوامە بۆ خزمەتكردنی چین و توێژە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بەبێ‌ جیاوازی، لەو چوارچێوەیەشدا هەوڵەكانمان چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی كە زانكۆی گەرمیان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقییەوە بەفەرمی بناسێنرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ سەرۆككۆماری عێراق و ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری خوێندنی […]

The post فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق كار بۆ بەفەرمی ناساندنی زانكۆی گەرمیان دەكەن appeared first on SNN.