پلانمان هەیە ساڵانە پێشوازی لە 20 ملیۆن گەشتیار بکەین
SNN ئەمڕۆ شەممە، ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پلانێکی درێژخایەنی هەشت ساڵیمان دارشتووە لەگەڵ پلانێکی مامناوەند کە بتوانین ساڵانە پێشوازی لە 20 ملیۆن گەشتیار بکەین لە هەرێم. راشیگەیاند: تەنیا لە چوار مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 2ملیۆن گەشتیار روویان لە هەرێم کردووە و تا کۆتای ساڵ ئەو ژمارەیە دەگاتە 6ملیۆن گەشتیار، بۆیە ئێمە لە سەرەتای دوو ساڵی داهاتوو تەواوی ژێرخانی گەشتیاری نوێدەکەینەوە لەگەڵ ئاسانکاری تەواو لە کارە ئیدارییەکانی هاتنی گەشتیار، لەگەڵ ئەوەشدا نرخەکانی باج و روسوماتی گەشتیار لە تەواوی پارێزگاکانی هەرێم رێکدەخەینەوە بەتایبەتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ. سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەدا، پلانەکەمان بە جۆرێک دەبێت هەر […]
The post پلانمان هەیە ساڵانە پێشوازی لە 20 ملیۆن گەشتیار بکەین appeared first on SNN.