هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزیری ناوخۆی توركیا: لە قەندیل ئاڵای توركیا هەڵدەكەین

وەزیری ناوخۆی توركیا: لە قەندیل ئاڵای توركیا هەڵدەكەین
وەزیری ناوخۆی توركیا: لە قەندیل ئاڵای توركیا هەڵدەكەین

2022-06-11 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN وه‌زیرى ناوخۆى توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ساڵى داهاتوو ئاڵاى توركیا له‌ قه‌ندیل هه‌ڵده‌كه‌ین و پاكیده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ تیرۆریستان. دوێنێ هه‌ینى 10ى حوزه‌یران، سوله‌یمان سۆیلۆ، وه‌زیرى ناوخۆى توركیا له‌ میانى پێشكه‌شكردنى وتارێك له‌به‌ره‌ده‌م سه‌ربازانى وڵاته‌كه‌ى وتى: “سه‌رۆكمان فه‌رمانیكردووه‌ كه‌ ئاماده‌كاریبكه‌ین بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنه‌كانمان له‌ تەلڕەفعەت و منبج و ئۆپراسیۆنه‌كانیشمان له‌وێ ده‌ستپێكه‌”. وه‌زیرى ناوخۆى توركیا له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “پێش ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى كۆمارى توركیا ببێته‌ 100 ساڵ و ئاهه‌نگى بوونمان به‌ ده‌وڵه‌ت له‌ 29ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى داهاتوو بگێڕێین قه‌ندیل له‌ تیرۆریستان پاكده‌كه‌ینه‌وه‌ و ئاڵاكه‌مان له‌به‌رزاییه‌كانى قه‌ندیل هه‌ڵده‌كه‌ین”.   http://