English | عربي

"لە دوو ساڵی داهاتوودا ئابووری ئەمریکا تێکدەچێت"



2018/09/12 | 22:35

(هەواڵ كوردستان)- نیویۆڕک - AA

دامەزرێنەری کۆمپانیای Bridgewater Associates، رای دالیۆ پێشبینی ئەوە دەکات کە لە دوو ساڵی داهاتوودا ئابووری ئەمریکا بەرەو خراپی بڕوات.

دالیۆ لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی بلومبێرگ دەڵێت: "پێشبینی دەکەم لە دوو ساڵی داهاتوودا ئابووری ئەمریکا داتەپین بەخۆیەوە ببینێت.

لەو ماوەیەدا بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت".

ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەی وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی بۆ داهاتووی ئابووری ئەمریکا گوتی: "نیگەرانم لەوەی لە دوو ساڵی داهاتوودا ئەگەری هەیە بەسەرماندا بێت.

قەیرانی قەرز، قەیرانی دۆلار، قەیرانی سیاسی و قەیرانی کۆمەڵایەتی دروست دەبێت".

دالیۆ ئاماژەی بەوەکرد کە ئەمریکا بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزەکانی، ئەو وڵاتە لە بری زیادکردنی جوڵەی دراو پارەی زیاتر چاپ دەکات و ئەمەش بەهای دۆلاری پێ دادەبەزێت و گوتیشی: "پێشبینی دەکەم بەهای دۆلار بۆ لەسەدا ٣٠ دابەزین بەخۆیەوە ببینێتەوە".

دامەزرێنەری کۆمپانیای Bridgewater Associates، رای دالیۆ گوتیشی: "کۆتایی بە قسەکانم بەوە دەهێنم کە هەرچی زووە دەبێت بەرپرسانی ئەمریکا هەنگاوی پێویست بنێن لەبارەی ئەو بابەتەوە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending