سەدر دوا دەکات حەشدی شەعبی لە سیاسەت و بازرگانی دورکەوێتەوە
SNN له ساڵیادی دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوا ده‌كات، حه‌شد له سیاسه‌ت و بازرگانی و ناكۆكییه سیاسییه‌كان دوور بكه‌وێته‌وه. رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له راگه‌یه‌ندراوێكدا پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و رایگه‌یاند، پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌ركرده‌كانی پابه‌ندی ناوه‌نده‌ی سه‌ره‌كی حه‌شد بن و له هێز و گرووپ و ناوه جیاوازه‌كانی دیكه دووربكه‌ونه‌وه. موقته‌دا سه‌در له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جگه له پیرۆزباییكردن له ساڵیادی دامه‌زرادنی حه‌شدی شه‌عبی، داواش له ئه‌ندامان و سه‌ركرده‌كانی حه‌شد ده‌كات له له سیاسه‌ت و بازرگانی و ناكۆكییه سیاسییه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه.
The post سەدر دوا دەکات حەشدی شەعبی لە سیاسەت و بازرگانی دورکەوێتەوە appeared first on SNN.