هەواڵی کوردستان ئێستا

جەعفەر سەدر لە کاندیبوونی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق کشایەوە

جەعفەر سەدر لە کاندیبوونی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق کشایەوە
جەعفەر سەدر لە کاندیبوونی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق کشایەوە

2022-06-13 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN جەعفەر سەدر لە کاندیبوونی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق کشایەوە و رایگەیاند، ئێستا کاتی کشانەوە و داوای لێبوردن کردنە. محەمەد جەعفەر سەدر، کاندیدی هاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوای قبووڵکردنی دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان، لە تویتێکدا رایگەیاند، لەسەر داوای موقتەدا سەدر کاندیدبوونم قبووڵکرد، وەک پشتیوانییەک بۆ پرۆژە چاکسازییە نیشتمانییەکەی، بەڵام ئێستا کاتی ئەوەیە داوای لێبوردن بکەم و کشانەوەم رابگەیەنم. سوپاسی هاوپەیمانی رزگاری نیشتمانیشی کرد بۆ متمانەیان پێی. لای خۆیەوە حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێکی ئاراستەی موقتەدا سەدر کرد و دوای قبووڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەیان رایگەیاند، تۆ باشتر بەرژەوەندییەکان دەزانیت و قبووڵکردنی […]

The post جەعفەر سەدر لە کاندیبوونی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق کشایەوە appeared first on SNN.