هەواڵی کوردستان ئێستا

منداڵێکی بێسەروشوێنبوو 40 ساڵ دوای کوژرانی دایکوباوکی دۆزرایەوە

منداڵێکی بێسەروشوێنبوو 40 ساڵ دوای کوژرانی دایکوباوکی دۆزرایەوە
منداڵێکی بێسەروشوێنبوو 40 ساڵ دوای کوژرانی دایکوباوکی دۆزرایەوە

2022-06-13 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ساڵی 1981 ژن و پیاوێک لە تەکساسی ئەمریکا کوژران و تەرمەکەیان لە دارستانێکدا دۆزرایەوە، بەڵام منداڵە بچووکەکەیان بە ناوی هالی بێسەروشوێن بوو. هالی کە ئێستا تەمەنی 40 ساڵە و دایکی 5 منداڵە لەگەڕان بەدوای دایکوباوکی بەردەوامە و دواجار بەپێی ئەنجامی پشکنینی DNA دەرکەوت کە منداڵی ئەو ژن و پیاوە کوژراوەیە کە ساڵی 1981 لە دارستانەکەی تەکساس دۆزرابوونەوە. شوێنکەوتووانی گروپێکی ئایینی ئەو کۆرپەیان رادەستی کڵێسا کردبوو، دواتر بنەماڵەیەک بەخێوکردنی ئەویان لە ئەستۆ گرتبوو. لەئیستادا پۆلیس گومانی ئەوەی هەیە کە شوێنکەوتووانی ئەو گروپە ئایننیە بکوژی دایکوباکی هالی بن.

The post منداڵێکی بێسەروشوێنبوو 40 ساڵ دوای کوژرانی دایکوباوکی دۆزرایەوە appeared first on SNN.