“لەماوەی كەمترلە 10ڕۆژدا پێنج بیر لەناو سەنتەری شاری هەولێر وشكیان كردووە”
SNN-عەلی حەمە سەعید بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا %50 ی ئاوی خواردنەوەی شاری هەولێر و دەوورووبەری لەڕێگەی ئەو بیرانەوە دابیندەكەین كە هەڵكەندراون و لە %50ی دیكەش لەڕێگەی پرۆژەی ئاوی ئیفرازەوە دابیندەكرێت، بەڵام لەئێستادا رووبەڕووی گرفتێكی گەورە بوینەتەوە ئەوەش بەهۆی وشككردنی بیرەكانەوەیەو تەنها لەم هەفتەیەدا پێنج بیر لە سەنتەری شاری هەولێر وشكیان كردووە. سەردەشت عەبدولخالق، بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: بەداخەوە كەئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو وشكە ساڵی لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری تۆماركراوە، چونكە ئەو بڕەبارانەی ئەمساڵ باریوە هۆكار نەبووە بۆ زۆربوونی ئاوی ژێر زەوی و بووژانەوەی تەواوەتی بیرەكان، لەكاتێكدا ئێمە بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی […]
The post “لەماوەی كەمترلە 10ڕۆژدا پێنج بیر لەناو سەنتەری شاری هەولێر وشكیان كردووە” appeared first on SNN.