“مامۆستا ئەژی هیچ پەیوەندیەكی بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری نەماوە”
SNN كهمێك لهمهوبهر ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری روونكردنهوهیهكى بڵاوكردهوه و رایگهیاند، مامۆستا ئەژی بە فەرمانی هەرێمی له پۆستهكهى بهخشراوه و هیچ پەیوەندیەكی بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری نەماوە. دهقى روونكردنهوهكه رونكردنەوەیەك لە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئاگاداردەكەینەوە كە بەڕێز (سەلمان ئەمین نادر) ناسراو بە (مامۆستا ئەژی) بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (69) لە بەرواری (2022/3/27) لە پۆستەكەی بەخشراوە و هیچ پەیوەندیەكی بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری نەماوە. رایدەگەیەنین ئەو كار و چالاكییانەی كە ناوبراو بڵاویدەكاتەوە پەیوەندی نیە بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری.
The post “مامۆستا ئەژی هیچ پەیوەندیەكی بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری نەماوە” appeared first on SNN.